یەکەی نیشتەجێبوون بەو کەسانە دەدرێت کە رێژەی کەمئەنداميان 70٪ـە

بڕیارە لە ئەمڕۆوە لە شارى سلێمانى، فۆڕمى پێدانى یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەو هاونیشتمانییانەدا دابەشبکرێت کە رێژەى کەمئەندامییان 70٪ـە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆکردوە و توانراوە 45 یەکەى نیشتەجێبوون لەجۆری شوقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەى رێژەی پەککەوتەییان %70ـە و کرێچین، دابینبکرێت، بەمەرجێک نیشتەجێی قەزای ناوەندی سلێمانی بن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت "هەر خاوەنپێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لەئەمڕۆ دووشەممەوە تاوەکو دووشەممەى داهاتوو، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات و فۆڕم وەربگرێت."