لێدوانى دۆناڵد ترەمپ لەبارەى ئۆپراسیۆنەکانى تورکیا لە سووریا

دۆناڵد ترەمپ. فۆتۆ: AP
دۆناڵد ترەمپ. فۆتۆ: AP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا نا دۆستانە و نەخوازراوانە بەشێک لە سووریایان کۆنتڕۆڵکردووە.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی دۆخی سووریا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "پێموایە تورکیا زۆر زیرەکە، بەڵام دەستبەسەرداگرتنێکی نادۆستانەی لە سووریا ئەنجامدا بەبێ ئەوەی ژمارەیەک زۆری خەڵک گیانلەدەستبدەن.

دۆناڵد ترەمپ ، بەشار ئەسەدی بە خوێنڕێژ وەسفکرد و رایگەیاند، ئەوەی ئەسەد بەرامبەر منداڵانی سووریا ئەنجامیداوە کارێکی نامرۆڤانەبووە.