هەوکردنی پەردەی دڵ بۆچی روودەدات؟
هەوکردنی پەردەی دڵ، بریتییەلە هەوکردنی ئەو پەردەیەی دەوری دڵی داوە. ئەم دۆخە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازارێکی تیژ لە سنگدا. هەوکردنی پەردەی دڵ نەخۆشییەکی قورس نییە، هەندێکجار کەسی توشبوو بەبێ وەرگرتنی چارەسەر چاک دەبێتەوە، بەڵام حاڵەتی توندی ئەم نەخۆشییە، رەنگە پێویستی بە دەرمان یان نەشتەرگەری ببێت. زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە، مەترسیی توشبوونی درێژخایەن بە ماکەکانی ئەم نەخۆشییە کەمدەکاتەوە.
نیشانەکان
- هەستکردن بە ئازار لە پشت قەفەزەی سنگ یان لای چەپی سنگدا
- کۆکە
- هەستکردن بەماندوویەتی و بێهێزی
- هەڵئاوسانی قاچ
- تای نزم
- دڵەکوتێ
- هەناسەتەنگی لە کاتی پاڵکەوتن
- هەڵئاوسانی سک
هۆکارەکان
هەندێکجار، هیچ هۆکارێک نادۆزرێتەوە لە پشت هەوکردنی پەردەی دڵ:
- وردیلەبوونەوەرەکان
- چەند نەخۆشییەکی رۆماتیزمی
- هەندێک نەخۆشیی درێژخایەنی وەک سستبوونی گورچیلەکان و شێرپەنجە
ماکەکان
دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا، هەلی دەرکەوتنی ماکەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر ماکەکانی نەخۆشییەکە رووبدەن دەکرێت ئەمانە لەخۆبگرن:
- کۆبوونەوەی ئاو لە پەردەی دڵدا
- ئەستووربوون و دروستبوونی جێبرین لە پەردەی دڵدا
- کۆبوونەوەی ئاو لە پەردەی دڵدا، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستان لەسەری، ئەمە حاڵەتێکی فریاکەوتنە و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.
خۆپارێزی
- خۆبەدوورگرتن لەو کەسانەی تووشی پەتای ڤایرۆسی بوون
- پاراستنی پاک و خاوێنی
- بەکارهێنانی ڤاکسینی پەتای وەرزی
پێویستە کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
وەک هەموو حاڵەتێکی سنگئێشە، پێویستە لە کاتی هەستکردن بە ئازاری سەر سنگدا، کەسەکە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.
چارەسەر
چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە بەرێنمایی پزیشک دەبێت، کەدەکرێت ئەم چارەسەرانە لەخۆبگرێت:
- دەرمانی ئازارشکێن
- بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن
- حاڵەتە قورسەکانی هەوکردنی پەردەی دڵ پێویستی بە نەشتەرگییە
14/10/2023