هەوکردنی گوێی ناوەڕاست چۆن روودەدات؟
ئاڤار سەڵاح 14/10/2023
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست، بریتییەلە هەوکردنی بەشی ناوەڕاستی گوێ، کە بۆشاییەکە دەکەوێتە پشتی پەردەی گوێ. گوێی ناوەراست چەند ئێسکێکی بچووکی تێدایە، بەشداری لە گواستنەوەی شەپۆلە دەنگییەکاندا دەکەن لە ژینگەی دەرەوە بۆ گوێی ناوەوە، ئەم نەخۆشیە بەراورد بە کەسانی پێگەیشتوو لە منداڵاندا باوترە.
نیشانەکان
نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست، بەگوێرەی تەمەن دەکرێن بە دوو بەشەوە:
نیشانەکانی هەوکردنی گوێ لە منداڵدا:
- ئازاری گوێ بەتایبەت لەکاتی راکشاندا
- دروستبوونی گرفتی خەوتن
- زۆر گریان
- هەستکردن بە نائارامی
- گرفت لە بیستن و وەڵامدانەوە
- تێکچوونی هاوسەنگیی لەش
- تا
- بوونی دەردراو لە گوێ
- سەرئێشە
- نەمانی ئارەزووی خواردن
نیشانەکان لە کەسی پێگەیشتوودا:
- ئازاری گوێ
- دەردراوی گوێ
- گرفتی بیستن
هۆکارەکان
بەکتریا و ڤایرۆس هۆکاری سەرەکیی هەوکردنی گوێی ناوەڕاستن، ئەمەش زۆرجار لە ئەنجامی نەخۆشییەکی دیکەوە دروستدەبێت وەک؛ هەڵامەت، ئەنفلۆنزا و هەستیاری.
چەند هۆکارێکی دیکە هەن کاریگەرییان لەسەر دروستبوونی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست هەیە، وەک:
- ئاوسان یان داخرانی جۆگەی ئۆستاکی (ئەم جۆگەیە لەنێوان گوێی ناوەڕاست و گیرفانەی لووت)دایە
- هەوکردن و ئاوسانی ئەدینۆیدەکان
- هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بە ئاوتێزان
- هەوکردنی درێژخایەنی کێماویی گوێی ناوەڕاست
ماکەکان
- دروستبوونی گرفتی بیستن
- دواکەوتنی گەشە و فێربوونی قسە
- بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکە بۆ شوێنێکی دیکە
- دڕانی پەردەی گوێ
چارەسەر
- بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن
- بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن بە رێنمایی پزیشک
- بەکارهێنانی تیوبێک بۆ کردنەدەرەوەی مۆمی ناو گوێ
ئاڤار سەڵاح
14/10/2023