ئیفلیجیی دەموچاو چییە و چەند دەخایەنێت؟

خواربوونی دەم
خواربوونی دەم

ئیفلیجیی دەموچاو، بریتییەلە لاوازبوونی کتوپڕی ماسولکەکانی لایەکی دەموچاو، بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە دەماری حەوتەمی مێشک کە کۆنترۆڵی جووڵەی ماسولکە و دەربڕینەکانی دەموچاو دەکات. ئەم لاوازبوونە وادەکات ئەو لایەی دەموچاو کە گرفتەکەی بۆ دروست بووە، خوارببێت و داخستنی چاو و دەربڕینی خەندە لەولایەدا گرفتی تێدا دروستببێت.

ئەم نەخۆشییە زۆربەی جار بۆ ماوەیەکی کاتییە، کەسەکە لەماوەی شەش مانگدا بەتەواوی چاکدەبێتەوە و هیچ کێشەیەکی نامێنێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا، درێژخایەن دەبێت و کەسەکە بەدرێژایی ژیانی بەو جۆرە دەمێنێتەوە.

نیشانەکان

  •  لاوازبوونی کتوپڕی لایەکی دەموچاو
  • خواربوونی دەموچاو و نارەحەتی لە دەربڕینی روخسار، وەک دەربڕینی خەندە و داخستنی چاو لە لایە توشبووەکە.
  • دەردانی لیک
  • هەستکردن بە ئازار لە چەناگە، پشت و ناوەوەی گوێ لە ئەو لایەی دەموچاو کە گرفتەکەی تێدا دەرکەوتووە
  • زیادبوونی هەستیاری بە دەنگ لە ئەو لایەی کە نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوتووە
  • سەرئێشە
  • لەدەستدانی هەستی تامکردن

هۆکارەکانی ئیفلیجیی دەموچاو چین؟

  1. هەوکردنی ڤایرۆسیی دەماری حەوتەم (بێڵس پەڵسی)
  2. جەڵتەی مێشک
  3. هەوکردنی گوێی ناوەڕاست
  4. شکانی ئێسکی کاسەی سەر
  5. هەندێک نەخۆشیی دژەخۆیی وەک رەقبوونی دەمارەکان
  6. هەندێک گرێ لە سەر و مل

چارەسەر

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە، پشت دەبەستێت بە چارەسەرکردنی هۆکاری نەخۆشییەکە. هەریەکێک لە هۆکارەکان، چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە کە پزیشک دیاریدەکات.