هۆکارەکانی گەورەبوون و ئاوسانی جگەر  

د. هێمن مەحمود، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
د. هێمن مەحمود، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

جگەر ئەندامێکی گەورە و زۆر گرنگ و سەرەکیی لەشە و دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک، لە ژێر پەراسووەکانی لای راست، قەبارەی جگەر بەگوێرەی تەمەن و رەگەز و قەبارەی جەستە دەگۆڕێت، لە کاتی ساغی و تەندروستیدا هەستیپێناکرێت لەسەر رووی سک، بەڵام زۆر حاڵەت دەتوانێت ببێتەهۆی گەورەبوونی، لەوانە:

  • نەخۆشییەکانی خودی جگەر:

وەک نەخۆشیی بەمۆمبوونی جگەر، نەخۆشیی هەوکردنی (ئیلتیهابات) ڤایرۆسی جگەری  A، B  و  C، یان نەخۆشییەکانی دیکەی جگەر وەک کۆبوونەوەی چەوریی زۆر لەسەر جگەر یان نەخۆشیی ویڵسۆن و نەخۆشیی گاوچەر، کیسی ئاوی سەر جگەر، وەرەم و گرێی جگەر خۆی چ شێرپەنجەیی بێت یان نا شێرپەنجەیی.

  • کێشەی ئەندامەکانی دیکەی کە دەگوازرێتەوە بۆ جگەر، وەک:

گیران و ئاوسانی زراو و بۆرییەکانی زەرداو، گرێی شێرپەنجەیی کە شێرپەنجەکە لە بەشێکی دیکەی لەش دەستپێدەکات و بۆ جگەر بڵاودەبێتەوە، شێرپەنجەی خوێن و لیمف (لیوکیمیا و لیمفۆما)، کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان، وەک گیرانی ئەو خوێنبەرانەی کە خوێن بۆ جگەر دەبەن ، نەخۆشیی  Budd-Chiari syndrome)، سستبوونی دڵ، هەوکردنی شانەکانی دەوروبەری دڵ (هەوکردنی دڵ).

د. هێمن مەحموود، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی