پەیامنێری کەناڵ8: درۆنەکانی تورکیا بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد و کوژراو و بریندار هەیە
کەناڵ8 18/01/2025

درۆنەکانی تورکیا جارێکی دیکە بەنداوی تشرینیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و بەوهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە.
پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، سوپای تورکیا بە درۆن جارێکی دیکە هاوڵاتییانی سڤیلیان کردووەتەوە ئامانج، کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگری بەرگریکردن لە بەنداوەکەدان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، هێرشەکە کوژران و برینداربوونی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە.
لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، چوار جار تورکیا و گرووپە چەکدارەکان راستەوخۆ خەڵکی مەدەنییان لە بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵ8
18/01/2025