بەرشلۆنە و خیتافی رووبەڕوودەبنەوە.. تەواوی زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لە میانی یارییەکانی گەڕی 20ـی لالیگا دەبێتە میوانی خیتافی.
یانە کەتەلۆنییەکە بۆ دووەمجار لەم وەرزەدا رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە، کە جاری یەکەم، لە 25ـی 9ـی 2024 بوو، یانە کەتەلۆنییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە.
بەرشلۆنە دوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا بردنەوەی دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لە ریاڵ مەدرید، لە جامی شای ئیسپانیاش سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، بەڵام ئەمشەو لە لالیگا دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بگاتەوە پێشەنگی، کە بەجیاوازی حەوت خاڵ لەدوای ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە و دەکەوێتە پلەی سێیەم.
خیتافیش رکابەرێکی ئاسانە، پلەی 16ـی ریزبەندیی گرتووە و بارودۆخی باشنییە، لەم وەرزە تەنیا حەوت بردنەوەی بەدەستهێناوە.
لە ریزەکانی خیتافی نیۆم بەشداریی ناکات و لە بەرشلۆنەش هانسی فلیک لە تواناکانی هەریەکە لە تێر شتیگن، مارک بێرنال و ئینیگۆ مارتینێز بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:
ئیناکی پێنا
کوندێ، ئاراوخۆ، کوبارسی، باڵدی
پێدری، کاسادۆ
یاماڵ، گاڤی، رافینیا
لیڤانۆڤسکی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی خیتافی:
سۆریا
ئالدیرێت، جێنێ، دوارتێ، ئیگلاسیاس
دا کۆستا، میلا، ئارامباری، ئالێنیا
ئوچی، مایۆرال
18/01/2025