هۆکار و چارەسەرەکانی گەورەبوونی مەمک لە پیاواندا
پێشەوا جەلال 26/01/2025
گەورەبوونی شانەی مەمک لە رەگەزی نێردا زۆرجار بەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) بەراورد بە هۆرمۆنی نێرینە (تێستۆستیرۆن) دروستدەبێت.
- 35%ـی پیاوان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن
- 1% مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەیان هەیە
- 75%ـی ئەوانەی لە هەرزەکاریدا تووشدەبن بەبێ بەکارهێنانی هیچ چارەسەرێک چاکدەبنەوە
هۆکارە باوەکانی گەورەبوونی مەمک لە پیاواندا:
- 25%ـی حاڵەتەکان هۆکارەکەی نەزانراوە
- بەکارهێنانی دەرزیی تێستۆستیرۆن بۆ لەشجوانی
- بەکارهێنانی دەرمانی ترشەڵۆکی گەدە بەبەردەوامی
- گرێ شێرپەنجەییەکانی گون، غوددە و سییەکان
- کەمیی ڤیتامین دی
- خواردنەوەی کحول
- غوددەی دەرەقی
پاش دەستنیشانکردنی گرفتەکە لای پزیشکی پسپۆڕ، چەند پۆلێنکردنێکی هەیە:
- گەورەبوونی کەمی سنگ، بەبێ شۆڕبوونەوەی پێست
- گەورەبوونی مامناوەندی سنگ، بەبێ شۆڕبوونەوەی پێست
- گەورەبوونی مامناوەندی سنگ و شۆڕبوونەوەی سنگ
- گەورەبوونی بەرچاوی سنگ و شۆڕبوونەوەی پێست
هەموو کەسێک پێش چارەسەر پێویستە پشکنینی خوێن، هۆرمۆنەکان و سۆنار یان مەمۆگرافیی بۆ بکرێت، پاشان بەگوێرەی گەورەبوونی سنگی چارەسەری بۆ بکرێت؛ ئیدی بە دەرمان بێت یان نەشتەرگەری
د. شڤان کوردە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
پێشەوا جەلال
26/01/2025