هۆکارەکانی زۆرلێدان و کەملێدانی دڵ
پێشەوا جەلال 27/01/2025
کاتێک پێوانەی لێدانی دڵمان دەکەین، لە بازندەی دەستمان هەست بە لێدانی خوێنبەرەکە دەکەین. لەباری ئاساییدا پێویست ناکات رێژەی لێدانی دڵمان بپێوین، چونکە ئەگەر ناڕێکییەکی گرنگە هەبێت هەستیپێدەکەین.
لەباری ئاساییدا و کاتی حەسانەوە لە کەسێکی پێگەیشتوودا، رێژەی لێدانی دڵ جێگیر نییە و بەگشتی لەنێوان 60 بۆ 100 لێدان لە خولەکێکدایە. هەندێ جار ئەگەر کەمتریش بێت ئاساییە، بەتایبەتی کاتی حەسانەوەی زۆر.
هۆکارەکانی کەملێدان و خێرالێدانی دڵ زۆرن. سەرەکیترین هۆکارەکانی خێرالێدانی دڵ ئەمانەن:
- دڵەڕاوکێ
- تا
- تووڕەبوون
- ترس و شەرم
- دەرمانەکانی رەبۆ
- ماندووبوونی جەستە
- غوددەی فرەچالاک
- تێکچوونی کارەبایی دڵ
- هەندێک نەخۆشیی دڵ
- ژەهراویبوون
- دووگیانی
- هەندێک دەرمانی بەرزەفشاری خوێن
- قەڵەوی و کێشزیادی
- نەخۆشیی رژێنی سەرگورچیلە
- تێکچوونی رێژەی پۆتاسیۆم و کالسیۆم لە خوێندا
سەرەکیترین هۆکارەکانی کەملێدانی دڵ ئەمانەن:
- خەوتن
- غوددەی کەمچالاک
- نەخۆشیی کارەبایی دڵ
- ژەهراویبوون
- هەندێک جۆری دەرمان وەکو ئیندراڵ و کۆنکۆر
- وەرزشوانی
- کەمیی رێژەی کالسیۆم
لێدانی دڵ تەنیا بە هەستکردن بە بازندەی دەست ناپێورێت، بەڵکو بە ئامێری ئۆکسجینپێو و ئامێری پێوانەکردنی فشاری خوێنیش دەپێورێت. لەکۆتاییدا دەڵێم تکایە ترپەی دڵتان زووزوو مەپێون!
د. یوسف خەتی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
پێشەوا جەلال
27/01/2025