هۆکارەکانی لەرز و تا چین و چۆن چارەسەربکرێت؟
هەموو لەرز و تایەک هەوکردن نییە، بەو واتایەی کە دەڵێن هەوکردن میکرۆبە، نەخێر هەموو هەوکردنێکیش هەر میکرۆب نییە.
چۆن لەرز و تا دروستدەبێت؟
پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ لەنێوان 36.5 بۆ 37.5ـدا رێکخراوە.
کاتی تووشی میکرۆب یان هەر نەخۆشییەک دەبین، لە ئەو جۆرە بێت کە پلەی گەرمیی لاشەمان بگۆڕێت، ئیدی دەستدەکات بە بەرزبوونەوە.
کە پلەی لەش بەرزبووەوە، مێشکی مرۆڤ وا دەزانێت سەرمایە، بۆیە دەستدەکات بە لەرزاندنی ماسولکەکانمان. بەمە دەیەوێت گەرمیی زیاتر دروستبکات.
بەحسابی خۆی سەرما و سۆڵەیە و دەمانلەرزێنێت تاوەکو گەرما دروستبکات.
لەڕاستیدا ئەمە خراپە، بەو لەرزینە ئەوەندەی دیکە گەرمی بەرزدەکاتەوە، دەبێت بە تا، بەوەش ئەوەندەی دیکە دەمانکوتێت و وشکمان دەکاتەوە.
چارەسەر:
- دۆزینەوەی هۆکاری لەرز و تا: دەبێت کەسەکە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری گرفتەکە سەردانی پزیشک بکات
2 -خۆفێنککردنەوە بە خاولیی تەڕ بە ئاوی شلەتێن: دەبێت لەشی پێ بسڕیت زووزوو، نەوەکو لەسەر ناوچەوان دایبنێیت.
3-پاراستۆل، هەموو کات سەلامەتە، هەتاوەکو دەگەیتە لای پزیشک.
گرنگە چارەخوازان هەرگیز لەخۆیانەوە حەبە سێ دەنکییەکە و ئەمۆکسیل بخۆن، مەگەر لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا بێت.
د. زانیار نووری ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان
31/01/2025