چۆن خۆمان لە شێرپەنجەی سییەکان بپارێزین؟

د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن


یەکەم: وازهێنانی تەواوەتی لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان

دووەم: پشکنینی ماڵ و شوێنی کار بۆ تیشکی رادۆن چونکە ئەم تیشکە هۆکارێکی دیکەیە بۆ شێرپەنجەی سییەکان

سێیەم: خۆپاراستن لە ماددە زیانبەخشەکان و ئەو ماددانەی دەبنەهۆی شێرپەنجە لە هەوادا، وەکو ئاو و هەوای پیسبوو بە دووکەڵی سەیارە و کارگەکان

چوارەم: خواردنی سەوزە و کەمخواردنی گۆشت

پێنجەم: جووڵان و وەرزشی بەردەوام

شەشەم: ئەگەر لە خێزانەکەتاندا شێرپەنجەی سییەکان هەبووە، زۆر گرنگە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان بکەیت