ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: سێ سەرکردەی داعش لە سەڵاحەدین کوژران

وێنەی ساتی بە ئامانجگرتنی یەکێک لە چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق
وێنەی ساتی بە ئامانجگرتنی یەکێک لە چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، کوژرانی سێ سەرکردەی داعشى لە سەڵاحەدین راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، رۆژی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی لە بەردەستیاندا بووە، لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف16ـەوە لە سەڵاحەدین ئۆپراسیۆێکیان ئەنجامداوە و حەوت کەسیان کوشتووە.

سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، کوژراوەکان، هەریەک لە دەحام محەمەد علێوی ناسراو بە ئەبو سەعید دەندوش، والیی کەرکوک و شەحازە عەلاویی ناسراو بە ئەبو عیسا، بەرپرسى ناوچەی حەمرینى چەکدارانی داعش و رەبیع بەتووشى سەرکردەى داعشیان تیادابووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى هەشت رۆژ لە ئۆپراسیۆنەکە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، کوژرانى ئەو سەرکردانەى پشتڕاستکردووەتەوە.