فێرگەی نامدار قەرەداغی کۆمەڵێک چالاکی هونەریی سازکرد

فێرگەی نامدار قەرەداغی، لە شاری سلێمانی، چالاکییەکی هونەری بۆ فێرخوازانی فێرگەکەی سازکرد، کە چەندین بواری جیاوازی لەخۆدەگرت.

چالاکییەکەی فێرگەی نامدار قەرەداغی بە بەشداری نزیکەی 100 فێرخوازی فێرگەکە بەڕێوەچوو، چالاکییەکانیش هەریەکە لە (موزیک، گۆرانی، رۆشنبیری، یاری و پێشبڕکێی کوردەواریی و خواردن)ـی لەخۆدەگرت.

چالاکییەکان بە ئامادەیی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە كەسایەتی ئەكادیمی و رووناكبیر، بەڕێوەچوو.

هاوکات نامدار قەرەداغی وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكرد، هەروەها د. محەمەد خانیش بە وتەیەك بەشداربوو، پاشان چالاكییەكان دەستی پێكرد. لە كۆتایی چالاكییەكەشدا، د. موحسین ئەدیب دیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پێشكەش بە فێرگەكە كرد و دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەو خول و راهێنانەی بۆ فێرخوازان دەیكەنەوە.