وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی کردە خۆڕایی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی کراوەتە خۆڕایی و پارەی ساڵانەی ژینگەی ئەو ئۆتۆمبێلەی هەڵگرت.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025ـی واژۆكردووە، کە به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه، تۆماركردنی یه‌كه‌مینجار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێبه‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
ئەوەشهاتووە، بڕیارەکە لە 16ـی شوباتی ئەمساڵەوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، بڕیارەکە بە مەبەستی هاندانی هاونیشتمانییانە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ژینگه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە دۆستی ژینگە ناسراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان دەبوو خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە وەک ئۆتۆمبێلەکانی دیکە پارەی ژینگە بدەن.
هاوکات ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری 100٪ لێخۆشبوونی باجی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەرکرد.
12/02/2025