ترەمپ: پێویستە رێژەی سوودی بانکی کەمبکرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ، داوای کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە کارەکانی بانکیی فیدراڵیی ئەمریکا سەربەخۆییە و نابێت سەرۆکیی وڵات دەستێوەردان لە بڕیارەکانیدا بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پۆستێکیدا نووسیویەتی: "پێویستە ڕێژەی سوودی بانکی دابەزێنرێت، چونکە ئەوە هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی باج لەداهاتوودا".

لەلایەکی دیکەشەوە جار جیرۆم پاوڵ، سەرۆکیی بانکیی فیدراڵی ئەمریکا لەبارەی رێژەی سوودی بانکی رایگەیاندووە: "پێویست ناکات پەلە لە دابەزاندنی رێژەی سوود بکرێت".

هاوکاتی ئەو  فشارانەش، لە رۆژی چوارشەممە 12ی شوباتەوە، بڕیاری سەپاندنی باج بەرێژەی 25٪ لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 بەگوێرەی بازاڕە داراییەکان هەڵاوسان دروستدەبێت، لە کاتێكدا سەرۆکیی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی دیکەی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانییەکاندا  سەپاندووە و دابەزاندنی سوودی بانکیش کاریگەری لەسەر ئەو دۆخە دەبێت.

ئەمە یەکەمجار نییە ترەمپ لەبارەی رێژەی سوودی بانکی دەستوەردان دەکات ، لە کاتێکدا دەستکارییکردنی رێژەی سوود سەربەخۆیانە لەلایان بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە دەکرێت و بڕیاری زیادکردن و کەمکردن پاش توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ئاستی رێژەی هەڵاوسان، هێزی کار و چەند فاکتەرێکی دیکەی ئابوورییەوە دەدرێت، بەڵام ترەمپ جیاواز لەهەر سەرۆکێکی دیکەی ئەمریکا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیشیدا چەند جارێک فشاری خستووەتە سەر بانکی فیدراڵیی.