کێن ئەوانەی پێویستیان بە دانانی سۆندەی گەدە هەیە؟
زانكۆ محەمەد 17/02/2025
- کێشەی دەماریی مێشک وەک جەڵتەی مێشک، گرێ، ئیفلیجی، نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کە بە ئاڵزهایمەر ناسراوە، نەخۆشییەکانی پارکینسن و ALS و MS
- لەدەستدانی هۆشی نەخۆش بەهۆی زەبر بەرکەوتنی سەر، کۆما واتە لەدەستدانی هۆش لە نەخۆشدا بە هەر هۆکارێک بێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، یاخود کەسانەی کە لە ژووری چاودێریی ورد دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆر
- ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی سەر و مل و سورێنچک، یاخود تووشی شێرپەنجەی ناوسک بوون
- سوتاوی پلە 3 و 4، نەخۆشیی کرۆنز، نەشتەرگەری یاخود زەبر بەرکەوتنی دەم و چاو و سەر، سستبوونی گورچیلەکان
د. سەرکەوت رەئوف محەمەد ئەمین
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر
زانكۆ محەمەد
17/02/2025