دووگیانیی دەرەوەی منداڵدان چۆن چارەسەردەکرێت و ئاڵۆزییەکانی چین؟
زانكۆ محەمەد 18/02/2025
بەگوێرەی حاڵەتەکە و بارودۆخی تەندروستیی خانمەکە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاردەدات کام شێوازی چارەسەر گونجاوترینە، بەگشتی سێ ڕێگا هەن :
- چاوەڕێکردن، واتە بەکارنەهێنانی هیچ دەرمانێک یان نەشتەرگەرییەک بەڵام چاودێریکردنی وردی دۆخی خانمەکە و لە حاڵەتی پێویست ئەنجامدانی چارەسەری گونجاو
- چارەسەر بە بەکارهێنانی دەرمان
- چارەسەر بە ڕێگەی نەشتەرگەری
ئاڵۆزییەکانی چین؟
- دەکرێت ببێتەهۆی تەقینی بۆریی منداڵدان (جۆگەی فالوپ)، کە لەم حاڵەتەدا پێویستدەکات لاببرێت و ئەمەش لەوانەیە هەلی دووگیانبوون کەمتربکاتەوە
- خوێنبەربوونی ناوەکی
- ئەگەر پشتگوێبخرێت و یان درەنگ پێت بزانرێت لەوانەیە ژیانی خانمەکە بخاتە مەترسییەوە
د. شەنگە عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
زانكۆ محەمەد
18/02/2025