هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم
کەمی ژمارەی سپێرم حاڵەتێکە کە ژمارەی سپێرم لە تۆواودا کەمتر دەبێت لە ملیۆنێک سپێرم بۆ هەر ملیمێک لە تۆواودا، بەراورد بە حاڵەتی ئاسایی کە هەر ملیمێک لە تۆواودا 15 ملیۆن سپێرم لەخۆدەگرێت.
هۆکارە سەرەکییەکان بریتینلە:
حاڵەتی پزیشکی وەکو:
- دەوالیی گونەکان بە یەکێک لە باوترین هۆکارەکان دادەنرێت کە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم لە پیاواندا.
- هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان وەک تێستۆستیرۆن دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی سپێرم
- هەوکردن
هۆکارەکانی خراپیت شێوازی ژیان
- جگەرەکێشان و کحول و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەبنەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی سپێرم
- گەرمیی درێژخایەن (بۆ نموونە: گەرماو، جلوبەرگی تەسک)
- کەمی ماددە خۆراکیەکانی وەک زینک و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەرەکان دەبێتە هۆی تێکدانی تەندروستی سپێرم.
- فشاری درێژخایەن کاریگەریی لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکان دەبێت، ژمارەی سپێرم کەمدەکاتەوە
- بەکارهێنانی هەدنێک جۆری دەرمان کە بەکاردێن بۆ چارەسەری فشاری خوێن و هەدنێک جۆری دەرمانی دژەبەکتریا دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم
د. شاخی موحسین، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ
20/02/2025