ترەمپ نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

كۆبوونەوەیەكی پێشتری دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی
كۆبوونەوەیەكی پێشتری دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی بۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ناردووە و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، لە نامەكەدا ترەمپ جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

لەبارەی نامەكەوە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ـی 2ـی 2025، له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يشت.

روونیشكراوەتەوە، له‌ نامه‌كه‌دا تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌".