لە خورماتوو بەهۆی شەڕی دوو خێزانەوە گەنجێک کوژرا

رەحمان عەدنان، ئەو گەنجەی لە خورماتوو کوژرا
رەحمان عەدنان، ئەو گەنجەی لە خورماتوو کوژرا

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خێزان لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، گەنجێکی 28 ساڵ کوژرا.

پەیامنێری کەناڵ8 ئەوەی خستووەتەڕوو، لە نزیک دەروازەی شارۆچکەی خورماتوو لە نێوان دوو خێزان لە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی شەڕ و ئاڵۆزیی دروستبووە.

پەیامنێری کەناڵ8 ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان تەشەنەیان سەندووە و دەستڕێژی گولـلە کراوە، بەهۆیەوە رەحمان عەدنانی 28 ساڵ گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی تەقەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و هێزی ئەمنی لە نزیک ماڵی ئەو دوو خێزانە جێگیرکراون بۆ ئەوەی رێگری لە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان بگیرێت.