دەکرێت هۆکاری ئازاری مەمک شێرپەنجە بێت؟

هەندێجار لەوانەیە ئازار نیشانەی شێرپەنجەی مەمک بێت
هەندێجار لەوانەیە ئازار نیشانەی شێرپەنجەی مەمک بێت

باوە کە دەگوترێت گرێی مەمک بێئازارە؛ بەڵام دەکرێت لە دوو حاڵەتدا ئەم گرێیە ئازاری هەبێت. سەرەتا با پێداچوونەوە بە هۆکارە گشتییەکانی ئازاری مەمک بکەین پاشان بگەڕێینەوە سەر بابەتی گرێ:

یەکەم: ئازاری خولگەیی کە پەیوەندیی بە گۆڕانی رێژەی هۆرمۆنەکانی ناو خوێنەوە هەیە، بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەکانی سوڕی مانگانە. ئازارەکە لە ماوەی مانگەکەدا زیاد و کەم دەکات.

دووەم: فشاری دەرەکی لەسەر مەمک کە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێک، برینداربوون یان بەکارهێنانی سوتانی نەشیاو دروستدەبێت

سێیەم: هەوکردنی مەمک، کە زیاتر لە ماوەی شیرپێداندا روودەدات

چوارەم: دەرمانی هۆرمۆنی و حەبی رێگری لە لەدایکبوون، بەو پێیەی دەبنەهۆی گیرانی مەمک، ئەمەش دەبێتەهۆی ئازار

پێنجەم: هەوکردنی دیواری سنگ کە بەهۆی هەوکردنی کڕکڕاگەی پێشەوەی قەفەزەی سنگ روودەدات، هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە بریتینلە بەرکەوتن بە فشاری دەرەکی یان بەرزکردنەوەی قورسایی، هەروەها کۆکەیەکی توند و بەردەوام.

شەشەم: بەزۆری گرێی مەمک بێئازارە، بەڵام لەوانەیە وەک ئازارێکی کتوپڕ لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەربکەوێت:

  1. ئەگەر گرێیەکە کەوتە بەشی دواوەی مەمکەوە و زۆر نزیک بوو لە ماسولکەی دیواری سنگ؛ لەم حاڵەتەدا دەبێتەهۆی راکێشانی ریشاڵی ماسولکەکان کە وەک ئازارێکی کتوپڕ دەردەکەوێت.
  2. ئەگەر گرێیەکە لە گۆی مەمکەوە نزیک بوو، ئازارەکە بەهۆی پەستانی گرێیەکە لەسەر بۆرییە شیرە نزیکەکانەوە دەردەکەوێت. بۆیە دەبێت هەمیشە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە بوونی ئازار لە مەمکدا بە واتای ئەوە نییە لە هەموو حاڵەتەکاندا بابەتەکە دوور بێت لە مەترسی، بەو پێیەی پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی حاڵەتەکە.