دەوالیم هەیە، چی بکەم و چی نەکەم؟
زانكۆ محەمەد 22/02/2025
دەوالی، بەهۆی ئاوسانی خوێنبەرەکانی قاچەوە دروستدەبێت. زیاتر لە خانمانی دووگیان، یاخود ئەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە دانیشتوویی دەمێننەوە، بۆنموونە ئەو کەسانەی بە فڕۆکە بۆ دوورییەکی زۆر گەشتدەکەن.
ئەگەر دەوالیت هەیە، ئەم خاڵانە جێبەجێبکە:
- کێشت داببەزێنە و با لە ئاستی ئاساییدا بێت
- قاچەکانت بەرزبکەرەوە ئەگەر گونجا، یاخود کاتێک راکشاویت قاچەکانت بخەرەسەر پشتییەک
- وەرزش ئەنجام بدە، وەکو رۆیشتن بە پێ (پیاسە) یاخود رۆیشتن بە خێرایی
- ئەگەر پێستت وشک بوو یان خورانت هەبوو، کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە
- هەوڵبدە زیان و برینداری بەر پێ و قاچەکانت نەگات
ئەم کارانەش ئەنجاممەدە:
- بۆ ماوەی زۆر بە پێوە مەوەستە
- بۆ ماوەی زۆر دامەنیشە لەسەر کورسی، مەگەر پێیەکانت لەسەر تەنێک دابنێیت
- وازبهێنە لە جگەرەکێشان
زانكۆ محەمەد
22/02/2025