نەخۆشیی داخورانی جومگە (سەوەفان) چییە؟

سەوەفان بەهۆی هەوکردنی جومگەکانەوە روودەدات
سەوەفان بەهۆی هەوکردنی جومگەکانەوە روودەدات


‏‎سەوەفان حاڵەتێكی درێژخایەنی جومگەكانە و بەهۆی داخورانی كڕكڕاگەی كۆتایی ئێسكەكان روودەدات، زیاتر پەیوەندیی بە تەمەنەوە هەیە و بە نەخۆشییەكی بەربڵاو دادەنرێت لەنێو كەسانی بەتەمەند.

نیشانەكانی:

  • ئازاری جومگە
  • تێکچوونی شێوەی جومگە
  • ھەندێجار جومگەکە تووشی ئاوساون دەبێت
  • کرتەکرت و خشەخشی جومگە
  • لەدەستدانی توانای رۆیشتن بەشێوەیەکی ئاسایی
  • رەقبوونی ئێسکی ژێر کڕکڕاگەکە
  • دروستبوونی ئێسکی زیادە
  • کەمبوونی بۆشایی جومگەکە


    چارەسەری ئەم حاڵەتە چییە؟
  • زوو هەستکردن و دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە هۆکارێکە بۆ زوو چارەسەرکردنی
  • لە ڕێگەی دابەزاندنی کێش و وەرزشی مەلە یان پاسکیل و بەھێزکردنی ماسولکەکانی قاچ
  •  لە ڕێگەی دەرمانی ئازارشکێن و دژەھەوکردن و ڤیتامینی تایبەت بە جومگەکان
  • نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە کە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت لە قۆناغی پيشکەووتووی نەخۆشییەکەدا

د. عەفان حەمەفان هەورامی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی