لەیلا عومەر بۆ کەناڵ8: زەوی ئیفرازکراومان بۆ هەموو فەرمانبەران نییە
ئارام قەرەداغی 24/02/2025
سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى دەڵێت، کاتێک گوتوویەتى کە زەوى پێویستیان بۆ فەرمانبەران لە بەردەستدا نییە، مەبەستى ئەوەبووە کە زەوى ئیفرازکراویان بۆ هەموو فەرمانبەران نییە.
لەیلا عومەر، سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى بە کەناڵـ8ـى راگەیاند، نزیکەى 20 هەزار زەوییان لەبەردەستە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا.
گوتیشى، "پێشتر کە لەرێى کەناڵ8ـەوە گوتم زەویمان بۆ ئەو ژمارە زۆرەى فەرمانبەران نییە، مەبەستم ئەوە بووە کە زەوی ئیفرازکراومان لەبەردەست نییە و پێویستە بچینە قەدەغەکراوەکانى شارەوانى و ئەوەش کاتى پێویستە تاوەکو زەوى نوێ ئیفراز دەکرێت".
زیاتر لە 50 هەزار فەرمانبەر لە سلێمانى ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى پەسەندکراوە و بڕیارە لە ناوچەکانى سۆتکە و تاسڵوجە و تانجەرۆ زەوییان پێبدرێت.
ئارام قەرەداغی
24/02/2025