ڕێگەکانی بەهێزکردنی ئاخاوتنی منداڵ

پسپۆڕی چارەسەری ئاخاوتن یارمەتیدەرێکی باشی گرفتەکانی ئاخاوتنە لە منداڵاندا.   فۆتۆ: گێتی ئیمجس
پسپۆڕی چارەسەری ئاخاوتن یارمەتیدەرێکی باشی گرفتەکانی ئاخاوتنە لە منداڵاندا. فۆتۆ: گێتی ئیمجس
  • قسەکردنی بەردەوام لەگەڵ منداڵ:

ئامۆژگاریی دایکان و باوکان دەکرێت لە کاتی لەدایکبوونەوە قسە لەگەڵ منداڵەکەیان بکەن، تەنانەت ئەگەر نەتوانێت وەڵامبداتەوە، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی توانای گوێگرتن و جیاکردنەوەی دەنگە جیاوازەکان:

  • خوێندنەوەی چیرۆک و کتێبی:

خوێندنەوەی رۆژانە بۆ منداڵەکەت یارمەتیدەرە بۆ فراوانکردنی وشەسازی و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی لە وشە و رستەکان. هەروەها لە کاتی خوێندنەوەدا کارلێک لەگەڵ منداڵەکەدا بکەن بە پرسیارکردن یان هاندانی بۆ دووبارەکردنەوەی هەندێک وشە

  • هاندانی منداڵ بۆ لاساییکردن و دووبارەکردنەوە:

دایک و باوک دەتوانن لەڕێگەی یاریکردنەوە هانیانبدەن بۆ دووبارەکردنەوەی وشەکان، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی توانای ئاخاوتنیان

  • بەرزکردنەوەی متمانەی منداڵ بەخۆی:

پێویستە منداڵ هان بدرێت بۆ قسەکردن بەبێ ئەوەی قسەکانی ببڕدرێت یان بەردەوام راستبکرێتەوە، ئەمەش وا دەکات زیاتر ئاسوودە بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت لە بەکارهێنانی زمانەکەدا.

  • سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان:

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی قسەکردنی منداڵ دەبێت، چونکە ئەگەری کارلێککردنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا کەمدەکاتەوە.

  • لەکاتی پێویستدا راوێژ بە پسپۆرێکی ئاخاوتن بکە:

ئەگەر دایک و باوک هەستیان بە دواکەوتنی بەرچاو لە قسەکردنی منداڵەکەدا کرد بە بەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانی، باشتر وایە ڕاوێژ بە پسپۆڕی ئاخاوتن و زمان بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، وەک مەشقی تایبەت بۆ باشترکردنی قسەکردن و پەیوەندیکردن

د. پێشڕەو بورهان ئیبراهیم