باشترین و خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ بەربانگ کامانەن؟
- ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، پێویسته بایه‌خی پێبدرێت و به‌هێواشی بخورێت و خواردنه‌کان به‌باشی بجورێن، پێویسته مرۆڤ دوای خواردن یه‌کسه‌ر پاڵنه‌که‌وێت، بڕ و جۆری خۆراک بەگۆیرەی تەمەن، رەگەز، کێش، باڵا، جۆری پێشە، شێوازی ژیان، رێژەی بارستایی جەستە، رێژەی سووتانی چەوری لە کاتی پشوودا و سیستمی خۆراکی دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوازی گشتی ئەم رێنمیاییانە بۆ زۆربەی کەسەکان رەنگە گونجاو بن
سه‌ره‌تا :
- رۆژوو به یه‌ک ده‌نک خورما یان یه‌ک ده‌نک قه‌یسی یان یه‌ک قاش کاڵه‌ک یان دوو بۆ سێ ده‌نک مێوژ بشکێنرێت، له‌گه‌ڵ پەرداخێک ئاوی فێنک یان ئاسایی.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :
یەکەم: یه‌ک قاپی بچووک شۆربا: وه‌ک په‌ڵپینه به ترش، شۆربای قارچک، سوپی مریشک، شۆربای سه‌وزه.
دووەم: یه‌ک قاپی بچووک زەڵاتە: ته‌ماته له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان کاهوو؛ ده‌توانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کی دیکەی تێکه‌ڵبکرێت وه‌ک چه‌وەنده‌ر، بیبه‌ر، برۆکلی، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لێمۆ یان سندی.
سێیەم: یه‌کیک له‌م خۆراکانە بخورێت، قاپێک برنج + قاپێک شله‌ى باینجان، فاسۆلياى سه‌وز، كوله‌كه يان باميە، پارچەیەکی بچووک گۆشتی سووری بێبه‌ز یان مریشک بێ چەرم.
قاپێک یاپراخی گه‌ڵامێو لەگەڵ قاپێکی بچووک پاقله‌ی سه‌وز یان یان قاپێک یاپراخی سڵق.
ــ یەک ماسی بر‌ژاو، یەک بۆ دوو نانی تیری
ــ یه‌ک قاپ نۆکاو
ــ سێ بۆ چوار شفته یان کوبه
ــ یه‌ک قاپ ماست + دوو کولێره یان دوو نانی تیری
یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه + دوو کولێره یان دوو نانی تیری، شيش سينگى مريشك یان گۆشت یان جگه‌رى بر‌ژاو + دوو شيش سينگى ته‌ماته‌ی بر‌ژاو، دوو نانی تیری.
یه‌ک قاپ ساوه‌ر یان قه‌رە‌خه‌رمان
چوارەم: یه‌ک کووپ چا یان قاوه؛ به‌ڵام له‌رووی زانستییه‌وه باشتره چا یان قاوه کاتژمێرێک دوای خواردن بخورێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :
یەکەم: کفته یان سه‌روپێ
دووەم: شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان
سێیەم: خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێرکراو
چوارەم: شیرینی و ئیشی هه‌ویر و سارده‌مه‌نی
پێنجەم: فاست فوود
د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی خۆراک
25/02/2025