لیستی درێژی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتیی بڵاوکرایەوە
حەسەن فەلاح 26/02/2025
لیستی درێژی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتیی بۆ ساڵی 2025 راگەیەندرا و تیایدا ژمارەیەکی نوێی مێژوویی تۆمارکراوە.
خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی، لیستی درێژی خۆی بۆ ساڵی 2025 راگەیاند و تیایدا 13 کتێب کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو و لیستی کورتی خەڵاتەکە.

ئەوەی جێی سەرنج و تێڕووانینە، کۆی بەربژێرەکانی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجارە کتێب بڵاودەکەنەوە و راستەوخۆ ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، هاوکات، خانمە نووسەر "هان کانگ"، کە ساڵی رابردوو توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات، نەیتوانی لە کێبڕکێی گەیشتن بە لیستە درێژەکە سەرکەوتوو بێت.
چاوەڕێ دەکرێت رێکەوتی هەشتی نیسان، لیستی کورتی خەڵاتەکە رابگەیەندرێت و رێکەوتی 20ی ئایار ناوی براوە لە شاری لەندەن ئاشکرا دەکرێت و بە بڕی 50 هەزار پاوەندی بەریتانیی خەڵات دەکرێت.
حەسەن فەلاح
26/02/2025