دومەڵی لووت چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت ؟

ئەم حاڵەتە بریتیەلە هەوکردنێکی لەناکاوی بنکەی ئەو مووانەی دەکەونە ناو کوونی لووتەوە بەهۆی جۆرێک لە بەکتریا کە ناسراوە بە (ستافیلۆکۆکەس) .

ئەم هەوکردنە بەکتریاییە کاتێک روودەدات کە داڵانی لووت برینداردەبێت بەهۆی :-

  • هەڵکێشانی مووی لووت
  • پاکردنەوەی لووت بە فشاری زۆر
  • کوونکردنی لووت بۆ مەبەستی جوانکاری
  • گیربوونی تەنێک لەناو لووتدا کە بەزۆری لە منداڵاندا باوە
  • هەندێک هۆکاری دیکە هەن وەک:- تامێسک، نەخۆشیی شەکرە، لاوازیی بەرگریی لەش

نیشانەکان :

  • سووربوونەوە و ئاوسان لە ناوەوە و دەرەوەی کونەلووت
  • دروستبوونی بڵقی شێوە زیپکە لەناو کونەلووت
  • هەستکردن بە رەقبوون و ئازار لەناو لووت
  • هەڵئاوسان و سووربوونەوەی پەڕەکانی لووت و سەری لووت
  • وشکبوونەوە و هەندێکجار خوێنبەربوون
  • دروستبوونی دومەڵی بچووک کە کێمیان تێدایە لەناو کونەلووت

چارەسەری حاڵەتە پشت دەبەستێت بە زۆر و کەمی هەوکردنەکە، پزیشکی پسپۆڕ دەرمان و چارەسەری پێویست دیاریدەکات .

ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو یاخود چەندینجار دووبارە بۆوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی حاڵەتی مەترسیداری وەک شێرپەنجە .

د. دیلان عارف عەلی

پسپۆڕی نەشتەرگەریی قورگ و لووت و گوێ