ئەگەر منداڵەكەم نەوتی خواردەوە چی بكەم؟
زانكۆ محەمەد 27/02/2025
هەوڵ بدە ئارام بیت و خۆت نەشڵەژێنی و مناڵەكەشت ئارام بكەیتەوە
- سەرەتا دڵنیا ببەرەوە لە رێڕەوی هەناسەی بە سەیركردنی ناو دەمی، هیچ شتێك رێڕەوی هەناسەی نەگرتبێت وەك سەری بوتڵی نەوت یان رشانەوەی خۆی یا هەر تەنێكی نامۆ
- بەخێرایی لە شوێنی رووداوەكە دووری بخەرەوە بۆ بۆ شوێنێكی ئارام. و سەلامەت
- راستەوخۆ جلەكانی بگۆڕە بۆ ئەوەی زیاتر بۆنی نەوت هەڵنەمژێت
- دەست یان هەر شوێنێكی نەوتی بەركەوتووە بە ئا وو سابوون بیشۆ
- ئەگەر هۆشی باش بوو هێڵنج و رشانەوەی نەبوو ئەتوانی ئاو یان شیری پێ بدەی
- بە زووترین كات بیبەرە نەخۆشخانە
- هەرگیز هەوڵ مەدە مناڵەكەت بڕشێنیتەوە
- ئەگەر دووربوویت لە نەخۆشخانە یان دوای دەرچوون لە نەخۆشخانە چاودێریی باری هۆشداری و هەناسەدانی و توانای قوتدان یان لیككردنەوەی زۆری بكە
- ئەگەر هەستت كرد بە تێكچوونی باری هۆشداری یان لیككردنەوەی زۆر یان نەتوانێت شت قوت بدات یان هەناسەی توند بوو، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە
- بۆ پاراستنی مناڵ لە نەوت خواردنەوە دڵنیا بەرەوە لەوەی نەوت لە شوێنێكی دوور لە دەستی مناڵ هەڵگریت و سەری قەپات كرابێت یان ئەگەر بەلوعەی هەبوو داخرابێت
د. بەنان محەمەد
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان
زانكۆ محەمەد
27/02/2025