ئایا رۆژوو کاریگەریی هەیە لەسەر پاراستنی بۆرییەکانی خوێن؟

د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و لەدەستدانی توانای جەستە و رۆیشتن، بوونی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێنە، کاریگەریی رۆژوو لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن توێژینەوەی زۆریان لەسەر کراوە کە دەتوانین ئەنجامەکەی بەم شێوازە روونبکەینەوە:

1. رۆژوو دەبێتەهۆی تواندنەوەی چەوری، بەمەش کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و چەوری رێکدەخرێتەوە، لەڕاستیدا چەورییە خراپەکان لە خوێندا کەمدەکاتەوە وەکو LDL,VLDL کۆڵیستڕۆڵ.

2.  رۆژوو دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێش، دابەزاندنی کێش راستەوخۆ پەیوەندیی بە باشبوونی تەندروستیی دڵ و بۆرییەکانی خوێنەوە هەیە

3. سودێکی دیکەی رۆژوو کەمکردنەوەی فشاری خوێنە، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی بۆرییە خوێنەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەریان

4.  رۆژوو جگە لە سوودەکانی بۆ جەستە، لایەنی دەروونیش باش دەکات کە ئەمەش بە گشتی بۆ هەموو جەستە بەسوودە

د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن