پەروەردەی سلێمانی رێنمایی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی بڵاوكردەوە

بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی
بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، رێنمایی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی بڵاوكردەوە و تێیدا رێنمایی ئەو خوێندنگە و قوتابخانانەی دەوامیان نەكردووە جیاوازە.

لە رێنماییەكەدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی "رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، شارەزوور، قەرەداغ، سەیدسادق، دوكان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و پێنجوێن" كراوە هاتووە، ئەو خوێندنگە و قوتابخانانەی بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن دەوامیان كردووە، بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن.

روونیشكراوەتەوە، ئەو خوێندنگە و قوتابخانانەی دابڕاون لە خوێندن و بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن بەردەوام نەبوون، بەگوێرەی رێنماییەكان تاقیكردنەوەكان دەكەن.

لە رێنماییەكاندا هاتووە، رێكەوتی 13ـی 4 بۆ 22ـی 4، تاقیكردنەوەی 20 نمرەی پۆلە ناكۆتاكانی 4 تاوەكو 8ـی بنەڕەتی و پۆلەكانی 10 و 11ـی ئامادەیی ئەنجام بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی وەكو لە ساڵنامەكەدا هاتووە وەكو و خۆی جێبەجێ دەكرێت لە رێكەوتی 8ـی 4 تاوەكو 21ـی 4 كۆتایی دێت، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرز خولی یەكەم و دووەم وەكو خۆی ئەنجام بدرێت، ئەوەش بەگوێرەی ساڵنامەی وەزارەت.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، رۆژی شەممە تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن، ئەگەر لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا پشووی فەرمی بوو بەهەمان زنجیرەی تاقیكردنەوەكان رۆژی دواتر بەردەوام دەبن.