بەڵەکی چۆن چارەسەردەکرێت؟

بەڵەکی حاڵەتێکی درێژخایەنە کە بەهۆی تێکشکاندنی بۆیەخانەکانی پێست لەلایەن سیستمی بەرگریی جەستەوە روودەدات و لە ئەنجامدا پەڵەی سپی و بێڕەنگ لەسەر پێستی جەستە، رووخسار، دەست و قاچ و ناوچەی هەستیار دروستدەبێت. دەکرێت سپیبوونەکە قژ و برژانگ و برۆ بگرێتەوە و هەندێجار کاتێک لە چاودا روودەدات دەبێتەهۆی گۆڕانی رەنگی چاو. ئەگەر لە ناو گوێ و چاودا نەخۆشییەکە هەبێت و ئەو ناوچانە هەوکردنێکیان تێدا رووبدات، ئەوا کەسەکە تووشی لەدەستدانی بیستن و بینین دەبێت.

هۆکارەکانی بەڵەکی ئەمانەن:

  • بۆماوە: هۆکاری سەرەکییە، بەڵام زۆرجار بەڵەکی بەهۆی سترێس و گۆڕانکاری لە ستایلی ژیانی کەسەکە روودەدات، یان بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر یان برینداربوونی پێست بەهەر هۆکارێک بێت روودەدات
  • بوونی نەخۆشیی دەردەڕێوی و گورگەسوورە و سەدەف

چارەسەر:

  • دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ
  • کەسێک خۆی بەڵەکی هەبێت یان ئەندامێکی خێزانەکەی تووشبووبێت، دەبێت خۆی لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بپارێزێت و نابێت بهێڵێت بریندارببێت، هەروەها لفکە بەکارنەهێنێت.
  • سەردانکردنی پسپۆڕی پێست بەزووترین کات، بۆ ئەوەی حاڵەتەکە کۆنترۆڵ بکرێت پێش ئەوەی زیاتر تەشەنەبسێنێت

د. ئاشتی ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری