ئازاری دڵ چۆن لە ئازار ماسولکەی سنگ جیادەکرێتەوە؟

گران جاف 14/03/2025
د. بەرهەم زەینەدین ساحب، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی.... فۆتۆ: دانا عەبدولکەریم
د. بەرهەم زەینەدین ساحب، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی.... فۆتۆ: دانا عەبدولکەریم

د. بەرهەم زەینەدین ساحب، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8، بە کورتی باسی لەو نیشانانە کرد کە تایبەتمەندن بە گرفتەکانی دڵ و زۆرجار لەگەڵ ئازاری ماسولکەکانی سنگدا تێکەڵدەکرێن، ئەمەش وایکردووە ئەو کەسانەی ئازاری سنگییان هەیە گرنگیی پێویستیان پێنەدرێت و تووشی گرفتی گەورەتر ببن.

سەرەتا پزیشکەکە باسی لە کۆمەڵێک کەس کرد کە پێویستە هیچ جۆرە ئازارێکی سنگ پشتگوێ نەخەن، تەنانەت ئەگەر بە بۆچوونی خۆیان دڵنیابوون لەوەی هۆکارەکەی گرژبوونی ماسولکەیە "ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، بەرزەفشاری خوێنیان هەیە، پێشتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون، نەخۆشییەکی زگماکی یان بۆماوەیی دڵیان هەیە، ئان بەرزەچەوریی خوێنیان هەیە، نابێت ئازاری سنگیان بە هیچ جۆرێک پشتگوێ بجەن و پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بەدواداچوونیان بۆ بکات، تەنانەت ئەگەر ئازارەکەشیان زۆر کەم بێت".

سەبارەت بەو کەسانەی کە هیچ گرفتێکی تەندروستییان نییە، دەتوانن بەم نیشانانەی کە پزیشکە پسپۆڕەکە باسی کردووە، ئازارێک کە سەرچاوەکەی گرفتێکی دڵە، لە ئازاری ماسولکەکانی سنگ جیابکەنەوە.

نیشانەکانی ئازاری دڵ بریتینلە:

  • ئەگەر کەسێک ئازارێکی زۆر توندی سەر دڵی هەبوو
  • ئەگەر هەندێجار بەهۆیەوە هەناسەی کەسەکە بگیرێت
  • ئەگەر لەکاتی هیلاکبوون و سەرکەوتن بە پلیکانەدا ئازارەکە توندتر بێت
  • ئەگەر ئازارەکە بۆ شان و شەویلگە بڵاوبووەوە
  • کەسەکە لەگەڵ ئازارەکەدا تووشی دڵتێکەڵهاتن ببێت
  • ئەگەر بە خواردنی زۆر یان بە سەرمای زۆر ئازارەکە زیاد ببێت
گران جاف

14/03/2025