وەزیری دەرەوەی ژاپۆن: نیگەرانین لە زیادکردنی باج لەلایەن ئەمریکاوە

کەناڵ8 14/03/2025
تاکەشی ئایوایا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن
تاکەشی ئایوایا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن

تاکەشی ئایوایا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی زیادکردنی باجی سەر ستیل و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراو دەربڕی.

راگەشیاند، بڕیارەکە ژاپۆنیشی تێدایە و جیانەکراونەتەوە لە وڵاتانەی کە ئەمریکا جەنگی بازرگانیی لە دژ راگەیاندوون.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گوتیشى، "داوایان لە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە ژاپۆن لە لیستی سزاکان دەربکات".

تاکەشی ئایوایا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گوتیشی، "بە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکام گوت، مایەی نیگەرانییە ئەمریکا باجی بەسەر ستیل و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراودا سەپاندووە و ژاپۆنی لێ دەرنەکردووە، سەرەڕای زنجیرەیەک هەوڵ و کۆبوونەوەی دیپلۆماسی، پێشموت کە دەبێت ژاپۆن دەربکرێت لە هاوکێشەی زیادکردنی باج".

کەناڵ8

14/03/2025