نێچیرڤان بارزانی: قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا داوای‌کرد قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانيیانی جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و داوا لە حکومەتى فیدراڵیش دەکات بەرپرسیارێتیى خۆى بەجێبهێنێت.
نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا گوتى، "ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه به‌رپرسیارێتیی یاسایی و ئه‌خلاقى خۆی به‌رامبه‌ر قوربانیيان و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووانه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات و دادپه‌روه‌رييان بۆ به‌دیبهێنێت".
داواش دەکات حکومەتى عێراق هە‌موو رێكاره‌كانى به‌پارێزگاکردنى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات و بە پێويستى دەزانێت كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەکردووە، هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ى ده‌ستووری و فیدراڵی و ته‌واوى ده‌ستكه‌وته‌كانييه‌وه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه، دەڵێت، "ئه‌ركی هه‌مووانه به یه‌كڕیزی و ته‌بايى، بیانپارێزن".
16/03/2025