لە گوندی قەرەتەپە بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس کوژران
یوسف موراد 21/03/2025
بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لە گوندی قەرەتەپەی سنووری کەرکوک سێ کەس کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە گوندی قەرەتەپەی سنووری کەرکوک لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ دروستبووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی شەڕەکەوە سێ کەس کوژراون و دووانی دیکە برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمی پۆلیسی کەرکوک رەوانەی گوندەکە کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.
یوسف موراد
21/03/2025