وەقفی سوننیی کەرکوک: دیاریکردنی رۆژی جەژن بابەتێکی دینییە نەک سیاسی

سالم زەنگەنە، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی لە کەرکوک
سالم زەنگەنە، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی لە کەرکوک

لەپاش دروستبوونی گومان لەسەر دیاریکردنی رۆژی جەژن لەنێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان و بانگدانی جەژن لە چەند مزگەوتێکی کەرکوک، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی لە کەرکوک رایگەیاند، دیاریکردنی رۆژی جەژن بابەتێکی ئایینییە و پەیوەستە بە حەڵاڵ و حەرامەوە نەک بابەتێکی سیاسی بێت.

سالم زەنگەنە، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی لە کەرکوک بەکەناڵ8ـی گوت، ئەوان پابەندی دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دەبن و دووشەممە دەکەنە جەژن. 

بەڕێوەبەری وەقفی سوننیی کەرکەک دەڵێت، مامۆستایانى ئایینی ئەو مزگەوتانە سزا دەدەن، کە بانگى جەژنیان داوە بەوپێیەی فەرمانی سەروو خۆیان، کە دیوانی وەقفی سوننەیە، پێشێلکردووە و پابەندی بڕیارەکانی دیوانەکە نەبوون.