میزبەخۆداکردنی منداڵ چۆن چارەسەردەکرێت؟

گران جاف 13/04/2025

میزبەخۆداکردن بەشێوەیەکی گشتی بریتییەلە تەڕکردنی جێگەی خەوتن لەدوای تەمەنی پێنج ساڵی، بەڵام پێش ئەو تەمەنە ئاساییە چونکە لەو قۆناغەدا منداڵ توانای کۆنتڕۆڵکردنی میزڵدانی بەتەواوی  پێنەگەیشتووە.

ھۆکارەکانی میز بەخۆداکردنی منداڵان :

  • لە کوڕاندا زیاترە وەکو لە کچان.
  • ھۆکاری بۆماوەیی: دایک یان باوک، خوشک و برا هەیبووبێت ئەگەری زیاترە، لە 50% زیاتر هۆکاری بۆماوەیین.
  • ھۆکاری دەروونی: وەکو لەدایکبوونی منداڵی تازە، کێشەی خێزانی، کێشەی قوتابخانە و پشتگوێخستنی منداڵ.
  • ناڕێکی لە دروستبوونی سیستمی میزەڕۆ بە زگماکی.
  • هەوکردنی میزەڕۆ.

چارەسەر

  • سەرزەنشت نەکردن و سزانەدان و نەشکاندنی منداڵ لەسەر خۆتەڕکردن.
  • پاداشت کردن و هاندانی منداڵ کە بتوانێت خۆی تەڕنەکات.
  • راهێنانی منداڵ کە بتوانێت شەوانە جارێک یان دوو جار هەستێت بۆ میزکردن.
  • بەکارهێنانی دەرمان.

د. هەردی تاریق، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

گران جاف

13/04/2025