فۆتۆ؛ مام جەلال لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەدار لە 1993 لەکاتی گفتوگۆی پرۆسەی چارەسەری

فۆتۆیەکی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد کە دەگەڕێتەوە بۆ 32 ساڵ لەمەوبەر و لەکاتی گفتوگۆکانی پرۆسەی چارەسەریی پێشوو لە تورکیا گیراوە.

ئەم فۆتۆیە لە 17ـی نیسانی 1993 گیراوە و تێیدا چەند کەسایەتییەکی کورد دەردەکەون کە بریتین لە، مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق، عەبدوڵا ئۆجەلان، سڕی ساکیک، کەمال بورکای، جەنگیز چاندار و سەدات یورتاش، سیاسەتمەدارانی کورد.

فۆتۆکە لەکاتی چەند چالاکییەکی تایبەت بە گفتوگۆی پرۆسەی چارەسەریی پێشووی تورکیا بووە.

سڕی ساکیک کە یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە فۆتۆکەدا دەرکەوتووە دەڵێت، "ئەو رۆژەی ئەم وێنەیە گیرا، هەواڵی مردنی تورگوت ئۆزاڵمان پێگەیشت."

تورگوت ئۆزاڵ یەکێکبوو لەو سیاسەتمەدارە تورکانەی هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەدا و لە 17ـی نیسانی 1993 کۆچی دوایی کرد، ئێستاش لە ساڵی 2025 سڕی سوورەیا ئۆندەر، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی پرۆسەکانی چارەسەریی پێشوو و ئێستا بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەگەڵ مەرگ و ژیان دەجەنگێت.