راوێژکارێکی سودانی: بڕێکی زۆر لە سۆریۆم و یۆرانیۆم لە باشووری عێراق دۆزراونەتەوە

کەناڵ8 18/04/2025
یەکێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق
یەکێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق

راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، بڕێکی زۆر لە کانزاکانی سۆریۆم و یۆرانیۆم لە باشووری عێراق دۆزراونەتەوە و کاریگەریی گەورەیان دەبێت لە فرەچەشنکردنی ئابووریی عێراق.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، گەشەپێدان پرۆسەکانی دۆزینەوە و وەبەرهێنان لەو دوو کانزا بەنرخەدا رێگە خۆشدەکات بۆ گەشەپێدانی ماددە نانەوتییەکان، ئەوەش پێگەی جیۆ-ئابووریی عێراق لە جیهاندا بەرزدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگیی کانزاکانی سۆریۆم و یۆرانیۆم لە بازاڕی وزەی جیهان و راکێشانی گەورەکۆمپانیاکانی ئەمریکا، چین و هیندستان بۆ وەربەهێنان لەو بوارەدا، وادەکەن عێراق رۆڵێکی سەرەکیی لە بوارەکانی ماددە نا تەقلیدییەکان ببینێت.

راوێژکارەکەی سودانی دەشڵێت، عێراق پلەی نۆیەمی لە ریزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە بوونی ماددە سروشتییەکان گرتووە و سامانی کانزا بەنرخ  و فلزییەکانی بە نزیکەیی 16 ترلیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بە گوتەی مەزهەر محەمەد ساڵح، عێراق لە پلەی یەکەمی جیهاندا دێت لە بوونی سامانی سروشتی لە هەموو کیلۆمەترێکی چوارگۆشەدا بەتایبەتی لە ناوچەی دۆڵی رافیدەینی دەوڵەمەند بە ماددەکانی ژێرزەوی.

کەناڵ8

18/04/2025