بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دڵەوە نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپای ڤاتيكان
عەبدول محەمەد 21/04/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکانەوە رایگەیاند، لە دڵەوە نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی "بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، پاپا فرانسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.
عەبدول محەمەد
21/04/2025