فتق بەبێ نەشتەرگەری چارەسەردەکرێت؟

گران جاف 24/04/2025
د. هاوار نەقشبەندی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
د. هاوار نەقشبەندی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

هەندێک جۆری فتق دەکرێت بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێن، بەپێی جۆر و قەبارە و شوێن و نیشانەکانیان.

ئەو فتقانەی کە هەندێک جار بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێن ئەمانەن:

• فتقی گەدە

• فتقی بچوکی بنەڕان یان ناوک کە هیچ نیشانەیەکی نییە

چارەسەری نانەشتەرگەریی فتق :

گۆڕینی شێوازی ژیان (بەتایبەتی بۆ فتقی گەدە):

• دابەزاندنی کێش بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر سک

• ژەمە بچووکەکان، دوورکەوتنەوە لە ژەمە گەورەکان یان قورسەکان

• دوور بکەوەرەوە لە پاڵکەوتنی راستەوخۆ دوای خواردن

• دوور بکەوەرەوە لە خۆراکی پڕ لە بەهارات، ترشی و چەوری

کەی فتق پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە؟

• ئەگەر فتقەکە گەورەتر بوو، ئازاری هەبوو، یان تووشت ئاڵۆزییەکان بوو (وەکو گیران یان خنکان)

• ئەگەر کەسەکە کێشەی هەرس یان گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەی هەبێت

د. هاوار نەقشبەندی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

گران جاف

24/04/2025