خانمە گۆرانیبێژ Lorde ئەلبوومە نوێیەکەی خۆی ئاشکرا کرد

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لۆرد، ئەلبوومی داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد و هەواداران بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی دەکەن.

ئەم ئەلبوومە، چوارەم ئەلبوومی گۆرانیی لۆردە، بە ناونیشانی، "Virgin" بڵاودەبێتەوە و 11 گۆرانیی لەخۆدەگرێت، کە بە گوتەی خۆی؛ بە خوێن دەقەکانی نووسیوەتەوە.

بڕیارە رێکەوتی 27ـی حوزەیران ئەم ئەلبوومە بڵاوبکرێتەوە و بە چەندین جۆری جیاواز بەردەست دەبێت بۆ کڕین.