بڵاوکردنەوەی یاریی GTA 6 بۆ 2026 دواخرا

کۆمپانیای رۆکستار، ئەمرۆ دووی ئایارى 2025، بە فەرمی لە راگەیەندراوێکدا گوتى "بڵاوکردنەوەی یاریی GTA 6 بۆ ساڵی 2026 دوادەخرێت".
کۆمپانیای رۆکستار، کە پەرەپێدەری یاریی ئەلیکترۆنی بەناوبانگی جیهانیی" Grand Theft Auto VI"، ئاماژەی بەوەکردووە، یارییەکە لە رێکەوتی لە 26ـی ئایاری 2026 نمایشدەکرێت.
رۆکستار، داوای لێبووردنی لە هەوادارانی یارییەکە کرد بەهۆی دواکەوتنی وادەی بڵاوکردنەوەی یارییەکە و دڵنیایی بەخشییە هەوادارانى کە ئەو دواکەوتن و کاتە زیادەیەیان پێویستبووە بۆ دڵنیابوون لەوەی یارییەکە بە کوالێتی بەرز بڵاوبکەنەوە.
پێشتر و بەگوێرەی چەند زانیارییەکى دزەپێکراو، هەواڵی دواکەوتنی یاریی GTA 6 بڵاوکرایەوە و تێیدا هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئەوە گەڕێندرایەوە گەشپێدەرانی یارییەکە پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ تەواوکردنی یارییەکە، هەربۆیە یارییەکە بۆ ناوەڕاستی ساڵی 2026 دوادەکەوێت.
02/05/2025