بێلا تار لە بەرلین خەڵاتی رێزلێنان وەردەگرێت
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی هۆلیوود ریپۆرتەری بەرلین، لە میانی مەراسیمەکەی بەرلین لە ٩ی کانوونی دووەم، خەڵاتی رێزلێنانی سەرۆک و دەستەی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپی پێشکەش بە دەرهێنەر و سیناریۆنووسی هەنگاری بێلا تار دەکرێت.
ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپی (EFA) دەربارەی خەڵاتی رێزلێنان بە بێلا تار دەڵێت: "ئەو سینەماکارێکی ناوازە و داکۆکیکارێکی سیاسییە، سەرسامی هاوتەمەنەکانی بەدەستهێناوە و بینەرانی لە سەرانسەری جیهاندا سەرسام کردووە".
EFA ئاماژەی بەوەشکردووە، "بێلا تار" شەشەم سینەماکارە ئەم خەڵاتە وەربگرێت و پێش ئەو (مانوێل دی ئۆلیڤێرا، میشێل پیکۆلی، سێر مایکل کەین، ئەندری ڤایدا و و کۆستا گاڤراس)، ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە.
تار، لە ساڵی 1955 لە هەنگاریا لە دایکبووە و هەر لەوێ گەورە بووە، دەرچووی ئەکادیمیای شانۆ و فیلمی بوداپێست بووە و لە تەمەنی 22 ساڵیدا یەکەم فیلمی خۆی بە ناوی "هێلانەی خێزان" سازکردووە. لە ساڵی 1981 دوو بەڵگە فیلمی سینەمایی بەرهەمهێنا.
فیلمی "ئەسپی تۆرین" هەردوو خەڵاتی گەورەی ورچی زیوین و خەڵاتی FIPRESCI لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین 2011 بەدەستهێنا و دواتریش بەربژێر بوو بۆ خەڵاتی فیلمی ئەوروپی. تار سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی سینەماکارانی هەنگاریایە، لە ساڵی 2013 قوتابخانەیەکی فیلمی دامەزراندووە.
بێلا تار لە ٩ی کانوونی دووەمدا بەشداری لە ئاهەنگی خەڵاتکردنی فیلمی ئەوروپی لە بەرلین دەکات، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی.
13/10/2023