پۆلیسی بەریتانیا پێنج کەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیردەکات

ژمارەیەک پۆلیسی بەریتانیا لە شاری لەندەن لە کاتی جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەرکەکانیاندا
ژمارەیەک پۆلیسی بەریتانیا لە شاری لەندەن لە کاتی جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەرکەکانیاندا

پۆلیسی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، "بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کارێکی تیرۆریستی، پێنج کەسی دەستگیرکردووە، کە چواریان ئێرانین".

پۆلیسی شاری لەندەن لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت، ئەو گومانلێکراوانە لە ناوچەکانی لەندەن و سویندۆن و مانچێستەر دەستگیر کراون و نیازیان وابووە، پلان بۆ بەئامنجگرتنی شوێنێکی دیاریکراو دابڕێژن.

دومینیک مورفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تیرۆر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەڵێت، گومانلێکراوەکان چواریان ئێرانین و هێشتا ناسنامەی پێنجەمیان نەناسراوەتەوە و تەمەنیشیان لەنێوان 29 – 46 ساڵیدایە.

گوتیشی، "لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە و سەرقاڵی ئەوەین بزانین هیچ پیلانێکی دیکەی هاوشێوە هەیە یاخود نا".