مارتن هایدیگەر... ئەو بیرمەندەی بەدوای واتای ڕاستەقینەی بوون گەڕا
مارتن هایدیگەر، یەکێک بوو لە دیارترین ناوەکانی فەلسەفەی ئەڵمانیا و لە سەدەی بیستەمدا بە یەکێک لە کاریگەرترین بیرمەندەکان هەژمارکراوە.
لە سروشتدا بیری کردووەتەوە
هایدیگەر ئارەزوویەکی زۆری بۆ ژیانکردن لە سروشت و دارستاندا کردووە، زۆربەی بیرکردنەوە و نووسینەکانی لە کوخێکی دارستانی ڕەش ئەنجامداوە لە ئەڵمانیا، هەر ئەمەش وای کردووە ئاسانتر و باشتر لە بیرۆکە و بنەمای بوونگەرایی نزیک ببێتەوە.

کڵاو بەشێکی دیاری ژیانی داگیر کردووە
کڵاو بەشێکە لە ناسنامەی هایدیگەر، بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوە و گوفتاری هایدیگەر بە کڵاوەکەیدا دەناسرێنەوە.

شێوازەکەی شاعیرانەیە
هایدیگەر لە نووسیندا، پەیڕەوی شێوازێکی ئاڵۆز و شاعیرانە دەکات، زمانە ئەڵمانییەکەی لە نووسیندا ئاسان نییە و داهێنەری چەند چەمکێکی جیاوازە بۆ تێگەیشتن لە بوون و وەرگێڕانیان سانا نییە.

کاریگەریی لەسەر گەورە بیرمەندان هەبووە
هایدیگەر لە بوارەکانی فەلسەفە، ئەدەبیات و هونەردا کاریگەریی لەسەر ئەوانی دیکە دروستکردووە، لەوانە: سارتەر، دێریدا، فۆکۆ و مارلۆ پۆنتی.
بەشێکی ژیانی بە ڕایخی سێیەمەوە بەستراوە
بەشێک لە تاریکترین بەشەکانی ژیانی مارتن هایدیگەر، بەشداربوونیەتی لە ڕایخی سێیەمی ئەڵمانیا لە ساڵی 1933، چەند وتارێکی بۆ پاڵپشتیکردن لە پارتەکەی ئەو سەردەمە داوە، بەڵام لە دەرئەنجامدا، خۆی بێبەریی کردووە لە ئاکارە سیاسییەکانی ڕایخەکە و ئەمەش سەرچاوەی سەرەکیی ئەو نیگەرانییانەیە کە تاوەکو ئێستا بیرمەند و خوێنەران سەبارەت بە هایدیگەر هەیانە.

چەندین بەرهەمی گەورەی پێشکەش کردووە
مارتن هایدیگەر، لەماوەی ژیانی فەلسەفیی خۆیدا، توانیویەتی 30 بەرهەمی گەورە پێشکەش بکات لە چوارچێوەی زیاتر لە 100 بەرگدا، ڕێکەوتی 26ی ئەیلوولی 1889 لەدایکبووە و لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە ڕێکەوتی 26ی ئایاری 1976 کۆچی دوایی کردووە.
25/05/2026