نیاندەرتاڵەکان موزیکیان ژەندووە

ئامێرێکی فلووت لە نزیک پاشماوەی چاڵێکی ئاگرینی نیاندەرتاڵ لە (پارکی شوێنەواریی دیڤجە بەیب) لە سلۆڤینیا دۆزرایەوە، بەم هۆیەوە بەو ناوچەیە دەگوترێت (شانەی موزیکی جیهانیی).

فلوتەکە چوار کونی تێدایە و لە ئێسکی رانی بەچکە ورچ دروستکراوە، تەمەنی 50 – 60 هەزار ساڵە و بۆ موزیکژەنی دەستی راست گونجاوە. ئەم ئامێرە لانیکەم 10 هەزار ساڵ کۆنترە لە هەموو ئەو فلوتانەی سەردەمی (بەردینی کۆن) کەلە ئێسکی باڵندە دروستکراوون، تەنانەت بە شێوەیەکی بەرچاو هونەریترە لە هەموویان.


شوێنەوارناسەکان روونیانکردەوە، ئامێرەکە بە بەردی نوکتیژ کون کراوە، ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەیەکی گرنگ نیشاندەدات کە نیاندەرتاڵەکان وەک ئێمە بوونەوەری تەواو گەشەسەندوو بوون، توانای دروستکردنی هونەری موزیکیان هەبووە.
ئەم دۆزینەوەیە بە شێوەیەکی ریشەیی چەمکە کۆنەکانی وەک (مرۆڤی سەرەتایی) تێکدەشکێنێت. گەواهی ئەوە دەدات نیاندەرتاڵەکان کەسانی داهێنەر و هەستیار بوون و توانای دەربڕینی هونەرییان هەبووە.