لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و كەسێك بریندارە

لەشاری هەولێر تەقە لە كەسێك دەكرێت و بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵ8، كەسەكە بریندارە.

پەیامنێری كەناڵ8 ئەوەی پشتڕاستكردەوە، تەقەكردنەكە لەبەردەم دادگای هەولێر بووە و لەنێوان سێ كەسدا روویداوە كە دادگاییان هەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دوو كەس بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەیان لە كەسێكی دیكە كردووە و بە سێ گولـلە برینداریان كردووە.

پەیامنێری كەناڵ8 ئەوەشی پشتڕاستكردەوە، دواتر بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها هەردوو لایەنی شەڕەكە دوژمنداری یەكتر بوون.